كشتوكاڵ و پۆلیس ئه‌و كاره‌یان كردووه
له‌هه‌ولێر دوو شوێنى دروستكردنى ئالیك داخران به نایاسایی كرایان ده‌كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى چه‌ند شوێنێكیان كردووه كه كاریان دروستكردنى ئالیك بووه، دواى دڵنیابوونه‌وه له نایاسایی كاركردنیان دوو شوێنیان داخستووه.
کشتوکاڵی هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ پۆلیسی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و لیژنەکانی سامانی ئاژەلی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ، ئه‌م كاه‌یان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ركاوه كاتێك سه‌ردانى ئه‌م دوو شوێنه‌یان كردووه، بینیویانه به‌شێوه‌ى نایاسایی ئالیک دروستدەکه‌ن و بەشێوازێکی نازانستی و دوور لە رێنماییەکانیش كارده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت، دواى داخستنى هه‌ردوو شوێنه‌كه رێکاری یاساییشیان لەبه‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر .