لە یەکەم رۆژی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەیە
تا دێت دادەبەزێت
نرخی نەوت هاتووەتە 65 دۆلار
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ لە دابەزینەکانی بەردەوام بوو گەیشتە 65 دۆلار.
ئەمڕ پێنجشەممە 14.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 90 سەنت دیاریکراوە و مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسـیش بە 62 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەرچەندە ئەم نرخانەی ئەمڕۆ کەمێک لەچاو کاتی داخستنی بازاڕەکانی دوێنی کەمێک بەرزترن بەڵام لە چاو رۆژانی رابردوو زیاتر نرخەکان دابەزیون.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.