دیمەنێکی گەنجەکەی حاجیاوا ... وێنە؛ 964+
گه‌نجێكی حاجیاوا
هاوكارى خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌كات بۆ تۆماركردنى منداڵه‌كانیان له قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له حاجیاواى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، گه‌نجێكی فۆتۆگرافه‌ر ده‌ستى داوه‌ته هاوكاریكردنى خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كه ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان بۆ یه‌كه‌مجار له قوتابخانه و باخچه‌كانى ساوایان تۆمار بكرێن، ده‌شڵێت، جگه له خێزانه هه‌ژاره‌كان حه‌زده‌كات هه‌موو خێزانه‌كانى دیكه‌ش رووی تێبكه‌ن.
گه‌نجه‌كه، ناوى ئاراس محه‌مه‌د وسوو، فۆتۆگرافه‌ره‌و شوێنێكی تایبه‌تى له‌و ناحیه‌یه‌دا هه‌یه، به 964ـى وت “ده‌مه‌وێت وه‌كو هاوكاریكردن، بێ بەرامبەر پێداویستییەکانی منداڵان بۆ تۆماردکردن لە باخچە و قوتابخانە ئامادە بۆ ئه‌و خێزانانه دابین بكه‌م”.
ئاراس له‌مڕۆوه ئه‌م كاره‌ى ده‌ستپێكردووه بۆ خێزانه‌كان و پێداویستییه‌كانى وه‌كو وێنه، فۆتۆكۆپی و فایل بۆ منداڵه‌كان ئاماده ده‌كات و ده‌شڵێت “نه‌ك ته‌نیا هه‌ژار و ده‌ستكورته‌كان، خێزانه‌كانى دیكه‌ش رووم تێبكه‌ن هاوكاریان ده‌كه‌م، چونكه لاى من هیچ جیاوازییه‌كان له‌نێوان خێزانه‌كان نابینم”.
ئه‌م گه‌نجه ناونیشانى شوێنه‌كه‌ی و ئه‌م دوو ژماره موبایله‌شی داناوه بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه‌كان به ئاسانترین شێوه سه‌ردانى بكه‌ن:
حاجیاوا، ئاراس فۆتۆگرافەر، تەنیشت زێڕنگرەکان.
07501628314
07503602475