"گرێبەست لەگەڵ 20 یاریزان ئەنجامدراوە"

یانەی زاخۆ ئامادەکاری بۆ جامی کەنداو دەکات

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای کوتاییهاتنی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لەو وەرزەدا یانەی زاخۆ بۆ یەکەمجار لەمێژووی خویدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و توانی رێزبەندی سێیەم لە خولەکە و پلەی دووەمی جامی عێراق بەدەستبێنێت، ئێستا یانەکە ئامادەکاری بۆ جامی کەنداو دەکات.

دڵژار عەدنان ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، “جامی کەنداو قارەمانێتییەکی ئاسان نییە، بۆیە ئامادەکاری باشمان کردووە و پێشبینی ئەنجامی باش دەکەین، تا ئێستا گرێبەستمان لەگەڵ 20 یاریزان و گولپارێز و تیمی راهێنەران کردووە، ئەوەی ماوە تەنیا هێلی بەرگرییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،  18ـی ئەم مانگە پێکهاتەکە تەواو دەبێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جەماوەری یانەی زاخۆ ئیسپاتیان كرد جیهانین و یانەی ریال...

جەماوەری یانەی زاخۆ ئیسپاتیان كرد جیهانین و یانەی ریال مەدریدیش تووشی كێشە بووە

ئەمڕۆ یانەی زاخۆ گرێبەستی ئەمجەد عەتوان نوێ دەكاتەوە

ئەمڕۆ یانەی زاخۆ گرێبەستی ئەمجەد عەتوان نوێ دەكاتەوە