"پلانی باشمان بۆ پاییز هەیە"

باخچەكانی سلێمانی رەتیدەكەنەوە چیمەنی پارک و باخچەكان ئاو نەدرێن

964+

دیلان محەمەدجەزا

بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی رەتیكردەوە ئەو هەواڵە راست بێت كە چیمەنی باخچەكانی سلێمانی ئاو نادرێن، ئاشكراشی كرد بۆ پاییز پلانی موژدەبەخشیان بۆ شارەكەیان هەیە.

بەهرۆز سالار ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025 بۆ 964 قسەی كرد و ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە چیمەنی باخچە و پاركەكانی سلێمانی ئاو نادرێن، بەڵكو وتی، رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن لیتر ئاو بۆ ئاودان بەكاردێت، بەڵام پلانەكە وایە داری گەورە و داری دیكە و دەوەن و پەرژین و گوڵەكان ئاو دەدەن، ئینجا چیمەنەكە، كە بەشێكی زۆری چیمەنەكان لەو جۆرەن، كە ئاویان كەم پێویستە و رەگیان لە ژێرزەوییە.

بەهرۆز سالار وتیشی، “بۆ پاییز پلانی موژەبەخشمان بەدەستەوەیە بە تایبەتی بۆ چاندنی دار و نەمام و دەوەن و سەوزكردنی شاری سلێمانی”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"پارك و باخچه‌كانى سلێمانى به‌ ئاوى خاوێن ئاو دەدرێن"