دیمەنی ئەو پیکابەی لە کەلار وەرگەڕا.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
بەم بەیانییە پیکابێک وەرگەڕا و سێ کەس بریندار بوون
964+
توانا نەقی
بەم بەیانییە لە کەلار پیکابێکی دەبڵ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە رووداوەکە گیان لەدەستدانی تیادا نییە بەڵام سێ کەس بریندار بوون.
ئەمڕح چوارشەممە، 13.8.2025 هاتوچۆی گەرمیان بڵاوکردەوە، لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەبەرامبەر گەڕەکی ئاوارەکان سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە و لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار بەئاراستەی ناحیەی رزگاری ریۆیشتووە، لە بەرامبەر گەڕەکی ئاوارەکان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
لەڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایک بووی ساڵی 2000 لەگەڵ دوو سەرنشینی لەدایک بووی ساڵی 1997 و 1966 برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تیمی هاتوچۆ گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداەکە دەستپێکردووە.