له سلێمانى ده‌ستپێكرد و شاره‌كان ده‌گرێته‌وه
“سه‌به‌ته‌ى هه‌مووان” بۆ فه‌رمانبه‌ر و كه‌سانى بێ موچه و خه‌ڵكی هه‌ژار له فرۆشگا‌كان داده‌ندرێت
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانى
له شارى سلێمانى چه‌ند كه‌سێكی دیارى سۆشیاڵ میدیا له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا سه‌به‌ته‌یه‌كیان له‌چه‌ند فرۆشگایه‌ك داناوه، بۆئه‌وه‌ى هه‌ر هاوڵاتییه‌كى كڕیار له‌گه‌ڵ كڕینى هه‌ر پێداویستییه‌كى، به‌شێكی بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و له‌ناو سه‌به‌ته‌كه دابنێت و ناویان لێناوه “سه‌به‌ته‌ى هه‌مووان”.
بیرۆكه‌كه هی كه‌سایه‌تى دیاری ناو سۆشیاڵ میدیا ئاكۆ بچكۆله، بۆیه‌كه‌مجار دانانى ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ی له فرۆشگایه‌كى میوه و سه‌وزه تاقیكردووه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هاوڵاتیان به په‌رۆشه‌وه سه‌به‌ته‌كه‌یان له میوه‌ى جیاواز پڕكردووه.
ئاكۆ به 964ـى وت، خراپی دۆخى به‌شێكی زۆرى خه‌ڵك وایلێكردووه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ى جێبه‌جێ بكات و داواش ده‌كات هیچ كه‌سێك له بردنى پێداویستییه‌كانى ناو ئه‌م سه‌به‌ته‌یه شه‌رم نه‌كات.
وتیشی “له‌دواى سلێمانى پلانمان وایه كه ئه‌م سه‌به‌ته‌یه له هه‌وڵێر، دهۆك، كه‌ركوك و ته‌واوى شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی كوردستان دابنێین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت له‌هه‌ر فرۆشگایه‌ك خۆیان ئه‌و سه‌به‌ته‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ستكورت ته‌نانه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران و كه‌سانى بێ موچه دابنێن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن