لە زووترین کاتدا ئاو دەگاتەوە بە ماڵان

هەولێر؛ بۆرى ئیفراز سێ چاککرایەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر بڵاوى کردەوە، بۆرى هێڵى گوێزەرەوەى ئاوى ئیفراز سێ چاککراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت پێشنیوەڕۆ ئاو بگاتەوە بە ماڵان.

دوانیوەڕۆى دوێنێ دووشەممە 11.8.2025، لەکاتى کارکردن لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون، هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە جۆری GRP شکا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، شەوى رابردوو بۆرییەکە چاککرایەوە و لە ئێستادا ئاو بە ئاراستەى عەمبارەکان رەوانە دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت پێشنیوەڕۆ ئاو بگاتەوە بە ماڵان.

سەبارەت بەو گەڕەكانەی بەهۆى شکانى بۆرییەکە بێ ئاو بوون، شەوى رابردوو رابەر حوسێن بە 964ـى وت، “لە شەقامی 120 مەتری تا كۆلیژی پۆلیتەكنیكی هەولێر، لە شەقامی 60 مەتری لە گەڕەكی وەزیرانەوە تا ئیسكان، هەروەها لە شەقامی 40 مەتری لە نزیك نەخۆشخانەی منداڵبوون تا شەقامی رووناكی و بارەگەی كۆنی رۆژنامەی خەبات”. ئاویان پێنەگەیشتووە.

"ئیفراز دوو چاک دەکرێت و خەڵک بێ ئاو نابن"