دیمەنێکی بەنزینخانەی کورد نەفت لەسەر رێگای هەولێر- بەحرکە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە 32 بەنزینخانە دابەش دەکرێ
بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر زیادبووە
964+
شۆرش قادری
بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر زیادبووە و ئەمڕۆ لە 32 بەنزینخانە دابەش دەکرێت.
جەنگی مەجید وتەبێژی کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 12.8.2025 لە 32 بەنزینخانە بەنزینی حکومی کە لیتری بە 750 دینارە، دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی پێشوو بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی بەنزین و سووتەمەنی، بەنزینی 750 دیناری، تەنیا لە 12 بۆ 16 بەنزینخانە دابەش دەکرا.
لەماوەی رابردوودا هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیان لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردبووەوە.
لیستی ئەو بەنزینخانانەی هەولێر کە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە؛