پەیوەندی بە سنوورەوە هەیە

عێراق و ئێران لێكتێگەیشتنێكی ئەمنییان واژۆ كرد

964+

محەمەد فاتیح

ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025، عێراق و ئێران، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی ئەمنییان لە نێوانیان واژۆكرد، كه پەیوەستە بە هەماهەنگی ئەمنی لەسەر سنورە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات.

نوسینگە رۆژنامەوانییەكەی بڵاویكردەوە، بە چاودێری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی حكومەتی عێراق، یاداشتنامەی لێكتێگەشتنەكە لە نێوان قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەلی لاریجانی، سکرتێری نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران،  واژۆكراوە.

سودانی دووپاتیكردووەتەوە، عێراق هەوڵێكی بێ‌ وچان دەدات، بۆ بەروە پێشبردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و پاڵپشتی لەوە دەكەین، دیالۆگ لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا بكرێت.

عه‌لی لاریجانی، سکرتێری نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، بۆ واژۆكردنی رێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئێران و عێراق.

جگە لە رێککەوتنی ئەمنی، بڕیارە لاریجانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن بکات لە کەربەلا.

عێراق و ئێران جەخت لە جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی ئەمنیی ...

عێراق و ئێران جەخت لە جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی ئەمنیی نێوانیان دەکەنەوە