فێستیڤاڵی هەنار لە زاخۆ. وێنە :964
"فێستڤاڵی ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت"
هه‌ڵه‌بجه خۆی بۆ فێستیڤاڵی هەنار و پاییز ئامادە دەكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى شاره‌كه‌ى كۆكردنه‌وه بۆئه‌وه‌ى قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر سازكردنى فێستیڤاڵه به‌ناوبانگه‌كه‌ى هه‌نار و پاییز بكه‌ن، تاوتوێى پلانه‌كه‌یان كرد و هاتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه پێویسته فێستیڤاڵه‌كه‌ى ئه‌مساڵیان له‌هه‌موو رووێكه‌وه جیاوازتر بێت.
له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ڵه‌بجه 10 فێستڤاڵى له‌م شێوه‌یه‌ى ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵیشیان ده‌بێته 11 هه‌مین فێستڤاڵ، كه تێیدا بەرهەمی هەناری جوتیارانی ناوچەکە و بەرهەمە خۆماڵی و کاری دەستی دیکە نمایش دەکرێن.
بە سەرپەرشتی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی خۆی سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵه‌كە، ئەنجامدا.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیەکی چڕ‌وپڕیان لەبارەی ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە کردووه و سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانیشیان خستووه‌تەڕوو.
پارێزگاری هەڵەبجە ده‌ڵێت، وێڕای بەهەند وەرگرتنی سەرجەم تێبینییەکان، به‌ڵام پێویستە فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاواز بێت لە ساڵانی رابردوو، بە جۆرێک کە ببێتە مایەی رەزامەندی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران و سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکە و چارەسەری سەرجەم كەموكورتیەكانی ساڵانی پێشووش بكرێت.