"پڕۆسەیە و دەستمان پێکردووە"

موژدەی وەزیر بۆ هاوڵاتیان؛ لە هەولێرەوە تا سلێمانی دەکرێتە دووساید

964+

شۆڕش قادری

بڕیارە رێگای کۆیە – دوکانیش بکرێتە دووساید و بەوەش لە هەولێری پایتەختەوە تا سلێمانی دەکرێتە دووساید، ئیدی هاوڵاتیان و شۆفێران نەک تەنیا لە تاسە و رەگڵە و نەهامەتییەکانی رێگاکە رزگاریان دەبێت، بەڵکو رێگاکەشیان بەتەواوەتی بۆ کورت دەبێتەوە و زووتر دەگەنە شوێنی مەبەست.

“دروستکردنی رێگای دووسایدی هەولێر -کۆیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەشێکە لە بەستنەوەی رێگای هەولێری پایتەخت بە پارێزگای سلێمانییەوە، پڕۆژەکە کاری باشی تێدا کراوە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت”، دانا عەبدولکەریم لەکاتی بەسەرکردنەوەی رێگاکە، ئەمڕۆ ئەو قسەیەی بە رۆژنامەنووسان وت.

موژدەی ئەوەشی بە هاوڵاتیاندا کە لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دووسایدی کۆیە – دوکان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و وتی، “لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوکردنی دیزانی پڕۆژەکەین و بەمزوانە دەدرێتە بەڵێندەر بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، دەست بە کارکردن لەو پڕۆژەیە بکرێت”، هاوڵاتیانیشی لەو دڵنیاکردەوە کە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانییەوە، بە رێگای دووساید، وەک پڕۆسەیەکی گرنگ دەستیان پێکردووە و لە داهاتوودا تەواو دەکرێت.

"لە دوای تەواوکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە تونێلەکەی کۆیەش دروستدەکرێت"

رۆژانە یەک حەشامەت كار لەسەر پڕۆژەی دووسایدی هەولێر کۆ...

رۆژانە یەک حەشامەت كار لەسەر پڕۆژەی دووسایدی هەولێر کۆیە دەكەن