لەگەڵ کەش و هەواى عێراق ناگونجێن

تۆیۆتا عێراق:ئەو هایبریدانە مەهێنن کە بۆ عێراق دروستنەکراون

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

کۆمپانیاى تۆیۆتا نیگەرانە لە هاوردەکردنى ئەو تۆیۆتا هایبرێدانەى دەهێندرێنە عێراق و هەرێمى کوردستان، بەڕێوەبەرى گشتییەکەشیان لە عێراق هۆشدارى دەدات و دەڵێت:کۆمپانیاکەمان بەرپرسیار نییە لە چاککردنەوەى ئەو ئۆتۆمبێلانە.

رۆژێک دێت لەکار دەکەون

سەردار حوسێن بیبانی، بەڕێوەبەری گشتیی تۆیۆتا لە عێراق، هۆشداری دەدات لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە هایبریدانەی تۆیۆتا کە بە شێوەیەکی نافەرمی و بەبێ لەبەرچاوگرتنی مواسەفاتی عێراقی هاوردە دەکرێن و رایدەگەیەنێت، کۆمپانیاکەیان بەرپرسیار نییە لە چاککردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە وەکخۆى دەڵێت”رۆژێک دێت لەکار دەکەون و چاک ناکرێنەوە”.

ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە گوایە کۆمپانیای تۆیۆتا سکاڵای یاسایی لەسەر هاوردەکاران تۆمار کردبێت، بەڵکو روونى کردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلە هایبریدە چینیانەش هەر کۆمپانیاى تۆیۆتا دروستى کردوون، بەڵام بۆ ژینگە و کەشى عێراق دروست نەکراون.

جەختی لەوەشکردەوە کە بەپێی یاساکانی عێراق، پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێکی هاوردەکراو لەگەڵ تایبەتمەندی و مواسەفاتی عێراقیدا بگونجێت، هەر بۆیە حکومەتى عێراق نوسراوى کردووە بۆ دەروازە سنوورییەکان کە رێگە بە هاتنەناوەوەى ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدەن،”بەڵام لە هەرێمى کوردستان هەر رێگەیان پێدەدرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی هایبریدی تۆیۆتا، کە لە بنەڕەتدا بۆ بازاڕی چین دروستکراون، هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراون، ئەمەش تۆیۆتاى نیگەران کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە چوار مانگدا 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە

لە چوار مانگدا 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە