فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە:
“سه‌ردانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئه‌مریكا دوورە لە راستییەوە”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌ردان چووبێته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ده‌ڵێت “ئه‌مه دووره له راستییه‌وه”.
فه‌رمانگه‌كه، له روونكردنه‌ویه‌كدا ده‌ڵێت “چەند رۆژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت، هەواڵی سەردانی سەرۆک وەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بڵاوکردۆتەوە کە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نیە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هیوادارن راگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی رای گشتی بێت.