دیمەنی یەکێک لە ئەرکەکانی بەشی بازگەکانی هاتووچۆی سلێمانی ... وێنە؛هاتووچۆی سلێمانی
بەشی بازگەکانی هاتووچۆی سلێمانی:
“زۆربهى رووداوهكانى هاتووچۆ و گیان لەدەستدان لە رێگاوبانەکانی دەرەوەن”
964+
فهرهاد حهسهن
بەشی بازگەکانی هاتووچۆی سلێمانی ئاشكراى دهكات، زۆربهى رووداوهكانى هاتووچۆ و گیان لەدەستدانى هاوڵاتیان كه له سنوورى پارێزگاكهیان روودهدهن لە رێگاوبانەکانی دەرەوە شارن و ئامۆژگارى شۆفێرانیش دهكات پابهندی رێنماییهكانیان بن.
بەشی بازگەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، رۆژانە لە سنووری بازگەکان و رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار ئەرکی هاتووچۆیی خۆیان بە ئەنجام دەگەیەنن.
عقیدی هاتووچۆ فهخرهدین ئهمین ساڵح، بەڕێوەبەری بەشی بازگەکان دهڵێت، رۆژانە لە چوارچێوەی کارەکانیان لە خزمەتی هاوڵاتیاندان لە رووی لێپرسینەوەو جێبەجێکردنی یاسای هاتووچۆ لە بازگە هاتوچۆییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
هەریەک لە سەرپێچییەکانی وەک بەسەرچوونی بەڵگەنامەکانی مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانە و پشکنینی مەرجەکانی توندوتۆڵی، هەروەها سزادانی ئەو شۆفێرانەی باری بەرز و باری زیادە لە سوارڕەوەکانیان دەدەن و چەندین جۆری دیکەی ئەو سەرپێچییانەی کە لە یاسای هاتووچۆ ئاماژەی پێدراوە، تۆمار دهكهن.
ئاماژەی بەوەشکرد سەرەڕای ئەم ئەرکانە رۆژانە مەفرەزە تایبەتەکانیان بەشەو و رۆژ لە ئەرکدان بۆ لێپچینەوە و لێپرسینەوە و رێنمایی کردنی شۆفێران.
ئاشكراشی كرد، بەپێی داتا و ئامارەکانی هاتووچۆ پشکی شێر لە رووداوەکانی هاتووچۆ و گیان لەدەستدان لە سنووری رێگاوبانەکانی دەرەوەی شارە، بۆیە داواکاره له شۆفێران بەوپەڕی ووریایەوە شۆفێری بکەن و سەرکێشی بەژیانی خۆیانەوە نەکەن و هەموو شۆفێرێک و سەرنشینەکانی پێویستە پشتوێنی دڵنیایی بەکار بهێنن و خۆیان بەدوور بگرن لە تیژڕەوی و تێپەڕاندنی هەڵە و شۆفێری کردن لە ژێر کاریگەری مەی یاخود بەکارهێنانی مۆبایل کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانیان دروست دەکات.