دیمەنى دوو کارمەندى رۆژى هەڵبژاردن سەرقاڵى گواستنەوەى سندوقى دەنگدانن
كۆمیسیۆن هۆشداریی دا
راگەیاندنی ژمارەی لیست و حزبەكان مانای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن نییە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، راكێشانی تیروپشك و بەخشینی ژمارە بە لیستی حزب و كاندیدەكان، مانای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن نییە و ئەوەی ئەو كارە بكات سزا دەدرێت.
كۆمیسیۆنەكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیاندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، داوا دەكات جارێ ناكرێ ژمارەی لیستی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدەكانی هەڵبژاردن وەك ریكلام و هەڵمەتی هەڵبژاردن بەكار بهێندرێت.
دەشڵێن: پێدانی ژمارەكان بە حزب و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان، مانای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن نییە و نابێت بۆ كاری ریكلام و بانگەشە بەكاربهێنرێن، بە تایبەتی تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لیستی كۆتایی كاندیدەكان پەسند دەكەن و رێگە بە دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدەن.
“هەر حزب و هاوپەیمانی و كاندیدێك ئەو كارە بكات، لە لایەن كۆمیسیۆنەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیریتەبەر”، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق وادەڵێت.
بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.