"یەکێک لە یەکەمەکانی کوردستان لای ئێمە بوو"

دامەزراوەی پەروەردەیی گەشە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قوتابییە سەرکەوتووەکانی

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دامەزراوەی پەروەردەیی گەشە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قوتابییە سەرکەوتووەکانی خۆی کە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەمساڵ، نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە.

لاڤە عەبدوڵا سەرپەرشتیاری زانستیی قۆناغی بنەڕەتی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ شەممە 9.8.2025 ئاهەنگی سەرکەوتنی قوتابییەکانمان رێکخست چونکە یەکێک لە یەکەمەکانی ئەمساڵ لەسەر ئاستی کوردستان لە کۆمەڵگەکەی ئێمە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی رێزلێنانمان بەخشییە هەموو ئەو قوتابیانەی، نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە”.

دامەزراوەی پەروەردەیی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن دامەزراوەیەکی ئەهلییە کە ناوەندە سەرەکییەکەی لە هەولێرە و لە سلێمانیش لقێکی دیکەی هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پەروەردەی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك قوت...

پەروەردەی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك قوتابی دەدات

قوتابییە كوردەكان سەرکەوتوو بوون و وەزارەتى دارایىش 21 ...

قوتابییە كوردەكان سەرکەوتوو بوون و وەزارەتى دارایىش 21 رۆژە ئەلفێکى نەوتووە