شۆفێریش نازانێ

یەکێک لە یەکەمەکانی کوردستان ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری وەرگرت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی یەکێک لە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری پێبەخشرا، بەڵام لەئێستادا شۆفێری نازانێ و دەبێ کەسێک بۆی لێبخوڕێ تا ئەو کاتەی فێر دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 9.8.2025 دامەزراوەی گەشە ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری بەخشییە قوتابی ئارتین شاد کە لە تاقیکردنەوەکانی بەشی زانستی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەمساڵ توانی بە کۆنمرەی 100 ببێتە یەکێک لە یەکەمەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

ئارتین لەکاتی وەرگرتنی سویچی سەیارەکەی بە 964ـی وت، “شۆفێری نازانم و دەبێ باوکم یان براکەم ئۆتۆمبێلەکەم بۆ بباتەوە ماڵەوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری