تەوافە و بەردەرگا و ئۆتۆمبێل زەرەری داوە

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: %70ـی سەرچاوەی ئاوی سەرچنار کەمیکردووە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی ئاوی سلێمانی کەمی کردووە بۆیە ئەم 10 رۆژەی رابردوو کەمتر لە جاران ئاو بەردراوەتەوە، لە بری سێ رۆژ جارێک کراوە بە چوار رۆژ جارێک.

بەپێی حیساباتی فەرمانگەی ئاو هەر ماڵێکی پێنج سەر خێزانی یەک مەتر ئاو سێجای پێویستە، بەڵام ئێستا ئەوەندە بەردەست نییە.

بەختیار تاهیر بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت هۆکاری کەمئاوی، کەمبوونەوەی ئاوی کانیاوی سلێمانییە کە %70 کەمیکردووە.

سەبارەت بەو قسانەی دەڵێت بۆری ئاوی دوکان سلێمانی کونبووە، بەختیار تاهیر دەڵێت ”ئەوە ئەسڵ وئەساسی نییە، خۆمان کارمان لە بۆردی پەرەپێدانی ئاوی سلێمانیدا کردووە”.

بەڕێوەبەری ئاو دڵی خۆشە بەوەی خەڵک هۆشیارن لە بەکارهێنانی ئاو، بەڵام گلەیی ئەوەی هەیە هێشتا کێشەی نەبوونی تەوافەو شوشتنی ئۆتۆمبێل و بەردەرگا شوشتن ماوەو بەهۆیەوە ئاو بەفیڕۆ دەدرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەڕەک هەیە لە سلێمانی پێنج رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات 

گەڕەک هەیە لە سلێمانی پێنج رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات