نیویۆرك

لە تایم سكوێر تەقە كرا و سێ كەس بریندارن

964+

ژووری هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویكردەوە، لە گۆڕەپان و شەقامی ناوداری تایم سكوێر لە نیویۆرك، تەقە كراوە و سێ كەس بریندارن.

نوێكرایەوە 12:33 

ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لە گۆڕەپانی تایمز سکوێری نیویۆرك تەقەی لە سێ كەس كرد.

بەشی پۆلیسی نیویۆرک بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستیان راگەیاندووە، رووداوە توندوتیژەکە لە کاتی دەمەقاڵەی نێوان دوو کەس لە نزیک یەکتربڕی شەقامی 44 و شەقامی حەوتەم سەریهەڵداوە.

ئاماژە بەوەش دەكەن، بریندارەکان بریتیین لە كچێكی تەمەن 18 ساڵ و گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، هەرسێ بریندارەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستییان جێگیرە.

ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت هەر ئەمڕۆ لە ئەتلانتای ئەمریكا تەقەکەرێك بە چەکەوە خۆی کرد بە ناو حەرەمی زانکۆی ئیمۆری و دەستڕێژی گولـلەی کرد و زۆربەی گولـلەکانی بە ئاڕاستەی ئەو باڵەخانەیە بوون کە ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی تێدایە، بەهۆی ئەوەوە پۆلیسێک بریندار بووە و دواتر تەقەكەرەكە كوژرا.

هەفتە و نیوێک لەمەوبەریش هەر لە شاری نیویۆرک بە چەك هێرشێك كرا و سێ کەس گیانیان لەدەست دا، دوای ئەوەی کەسێک لە نهۆمی 33ی بینایەکەوە تەقەی لە چەند كەسێك كرد.

پۆلیسی ئەمریکا تەقەکەرەکەی ئەتڵەنتای کوشت

پۆلیسی ئەمریکا تەقەکەرەکەی ئەتڵەنتای کوشت