رۆنە رەشەکە رژاوە و ئامادەیە
پارێزگاری هەولێر بۆ 964: شەقامی بەحرکە چەند رۆژێکی تر دەکرێتەوە
+964
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەگەر هەموو شت وەک خۆی بڕوات رەنگە نەگاتە هەفتەیەکی تر شەقامی رێی بەحرکە کارەکانی تەواو ببێت و بکرێتەوە.
رۆژی 16ی حوزەیران شەقامەکە داخراو دەستکرا بە تازەکردنەوەی، قەول بوو بە 15 رۆژ تەواو ببێت، بەڵام توڵی کێشاو تائەمڕۆ گەیشتووەتە 54 رۆژ.
شەقامەکە بە ئاڕاستەی هاتنە سەر 120 مەتری هیچ عەیبی نییەو هاتوچۆ ئاساییە، ئەوەی هەیە بە ئاڕاستەی چوونە بۆ بە حرکە، داخراوەو تازە دەکرێتەوە.
عەبدولعەزیز خالند پەیامنێری 964 چووە سەر شەقامەکە لە ئاستی گوندی لوبنانی، بینی رۆنە رەشەکە رژاوەو حازرە بۆ ئەوەی قیر بکرێت.
964 بەتەلەفۆن لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێری پرسی ئیشەکە بە کوێ گەیشتووە، ئەویش وتی: بەڵێندەرەکان پارەیان بۆ دابین نەکرابوو، ئەمڕۆ کێشەکەمان چارەسەرکردو دەست دەکەنەوە بەکارکردن، چەند رۆژێکی کەمی پێ دەچێت و هەمووی تەواو دەبێت.