سلێمانی
تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
تەرمی هاوڵاتییەك لە نزیك پاركی ئازادی لە سلێمانی لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە، كە بە نەتەوە عەرەبە.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، دوو بۆ سێ رۆژ دەبێت تەرمەکە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیە و بۆنێكی ناخۆش لە شوێنەكە بڵاوبووەتەوە.
بە قسەی سەرچاوەكە، تەرمەكە لە ئۆتۆمبێلەكە دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا