ئەکادیمیای شاهانەی ساندرهێرست

كوڕی سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەریتانیا پلەیەكی سەربازی بەدەستهێنا

964+

محەمەد فاتیح

كوڕی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، توانى لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندرهێرست لە بەریتانیا، پلەی ملازمی دووەم بەدەست بهێنێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لە رێوڕەسمێکی شاهانەدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وڵاتان، لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندرهێرست لە بەریتانیا، ئاهەنگی دەرچوونی خولى 243ــەمینی فەرماندەیی بە کۆتا هات و لەو رێوڕەسمەدا، كوڕێكی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە ناوی عوزێرە، وەک کوردێک دوای 15 مانگ لە مەشق و راهێنانی چروپری جەستەیی و وانەی ئەکادیمی بۆ پەرەسەندنی تواناکانی رابەری کردن و پێگەیاندنی ئەفسەری پێشکەوتوو، توانی پلەی ملازمی دووەم لەم کۆلێژە بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکێک لە دەرچوانی ئەو کۆلێژە و بروانامەی دەرچوون بەخشرایە ئەفسەرانی سەرکەوتوو.

یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا

ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست، کۆلێژێکی سەربازی کۆنی بەریتانیایە، لە ساڵی 1802 دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بەناوەندێکی سەرەکی مەشق و راهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت، ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی پێگەیاندن بۆ هەموو ئەفسەرانی نەتەوە جیاوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا، ئەو قوتابیانەی لەم ئەکادیمیایە وەردەگیرێن، پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت لە رووی جەستەیی و هزری و دەروونیەوە، بۆ هەر قوتابییەکی ئەفسەر، دەرچووانی زانکۆ دەتوانن بڕوانامەی دەرچوون لە سەرکردایەتی و خوێندنی سەربازی بە دەست بهێنن.

کونسوڵخانەی بەریتانیا و ئیتالییەكان خول بۆ ئەفسەرە با...

کونسوڵخانەی بەریتانیا و ئیتالییەكان خول بۆ ئەفسەرە باڵاكانی پێشمەرگە دەكەنەوە