دوو گەنج لە رووباری دیجلە خنكان
لە رووباری دیجلە
بۆ رزگارکردنی ئامۆزاکەی چوو ئەویش خنکا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانی شەوی رابردوو دوو گەنج کە هەردوو ئامۆزای یەک بوون لە کاتی مەلەکردندا لە رووباری دیجلە لە پارێزگای سەڵاحەدین خنکان، تائێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکانیان بەردەوامە.
وەهاب ئیسماعیل، شایەتحاڵێکی نزیک لە رووداوەکە بە 964ـی وت، شەوانە بەشێک لە گەنجانی سنوورەکە بە مەبەستی مەلەکردن روودەکەنە سەر رووبارەکە، ئەمشەویش هاوشێوەی شەوانی تر لە کاتی مەلەکردندا گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان چووبوە قوڵایی رووبارکە و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە و خۆی رزگاربکات، بۆیە دەستبەجێ ئامۆزاکەی کە تەمەنی 21 ساڵە چووە بەدەمیەوە بۆ رزگارکردنی، بەڵام هەردووکیان خنکان.
وتیشی، دەستبەجێ لەلایەن گەنجانی شوێنەکەوە گەڕان بەدوایاندا دەستیپێکرد بۆ دۆزینەوەیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەو شوێنە قوڵە و بە ئاسانی کەسی بۆ ناجێت، تا ئێستا هیچیان دەستنەکەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەجی کەسوکاری گەنجەکان و تیمەکانی مەلەوانگەی سنوورەکەیان لێ ئاگادار کردەوە و تا ئێستاش گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان بەردەوامە.
ئەو دوو گەنجەی خنکاون تەمەنیان 17 و 21ساڵن و دانیشتووی شاری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن و هەردووکیان قوتابیین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
خنكان
17 مانگ لهمهوبهر خنكابوو
سبهینی تهرمى گهنجه خنكاوهكهى سهركهپكان له ئیتالیاوه دهگاتهوه فڕۆكهخانهى ههولیر
كەورگۆسک
شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران
برای یهكتر بوون
له گوندێكی گهرمیان دوو منداڵ لهناو بیرێكی ئاودا خنكان
تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه
تاران خهریكه له بێ ئاوى دهخنكێت و زهنگى مهترسی لێدا
فەرەنسا