كۆنفرانسی تەكنەلۆژی هەیە

خاوەنكارانی هەولێر دەتوانن بچنە ئۆكرانیا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، كۆنفرانسێكی تەكنەلۆژی هەیە لە ئۆكرانیا، بازرگان و خاوەنكارانی هەولێریش دەتوانن لە رێگەی ئەوانەوە بەشداریی بكەن.

ژووری بارزگانی و پیشەسازیی هەولێر بڵاویكردەوە، گەورەترین کۆنفرانسی تەکنەلۆژیا لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ئەوروپا، لە وڵاتی ئۆکرانیا لە شاری لڤیڤ، لە ماوەی نێوان 26 تا 28.9.2025  بەڕێوەدەچێت.

ژوورەكە بانگهێشتی بازرگان و خاوەنكارانی هەولێر دەكات، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندیەکان بکەن، بۆ ئەوەی رێنماییان پێبدرێت و ئاسانكارییان بۆ بكرێت بۆ بەشداریكردن.

بەڕێوەچوونی ئەو كۆنفرانسە لە ئۆكرانیا لەكاتێكدایە، ئەو وڵاتە لە شوباتی 2022ـیەوە لە شەڕدایە لەگەڵ روسیا و رۆژانە هێرش و بۆردومان هەیە و ئێستا بەشێكی خاكی ئۆكرانیا بەدەست روسیاوەیە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی هەرێم دەکات