63% نەختینە بووە

شەفافیەت: زیاتر لە نۆ ملیار دینار داهاتی یەک هەفتە بووە

964+
ئەحمەد مستەفا

داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە رۆژی 2.8.2025 بۆ 8.8.2025، بڕی نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491هەزار و 680 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە.

بەشێوەیەیە، بڕی نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491هەزار و 680دینار بووە، بە جۆرێك كە سەدا 63 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 37 ی بەشێوەی چەك و مقاسەش سفربووە.

رۆژی 15-12-2022 پڕۆژەی شەفافییەت دامەزرێندرا، کە داهات و خەرجی تێدا جێگیردەکرێ، ئێستا رۆژانە دەتوانرێ سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتەکە ببینرێ.

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لەخوار حەوت ملیار...

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لەخوار حەوت ملیار دینارەوەیە