دیمەنێک لە مەراسیمی پێشوازی لە 39 روفاتی ئێزیدییەکان لە شنگال - وێنە: ئەرشیفی 964
ناسنامەیان دیاری کراوە
سێشەممە 22 روفاتی کوردی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە شنگال
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژى سێشەممە 12.8.2025، رووفاتى 22 کوردی ئێزدیى وەک پڕۆسەی حەوتەمی گەڕانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەگەڕێندرێنەوە شنگال، کە بەدەستی گروپە چەکدارەکانی داعش شەهیدکراون.
وە لە شنگال بەخاک دەسپێردرێن.
چالاکوانی مەدەنی، مەروان داود لە شنگالەوە بە 964ی وت، ئەو 22 شەهیدە دوای تەواوبوونی رێکارەکانی ناساندنی فەرمی لەڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەی لەلایەن بەشی پزیشکی دادوەریی بەغداوە، ناسنامەیان دیاری کراوە و دەگەڕێندرێنەوە.
بڕیارەکە وایە، لە کاتی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامە مردن بگەیەنرێت بە کەسوکاری شەهیدەکان، ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا بە حەوت قۆناغ رووفاتى 274 کوردی ئێزدى لە بەغداد گەڕێندراونەتەوە.
بە وتەی ئەو چالاکوانە، بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانەی ون بوون یان هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە ماونەتەوە، رێکخراوەکان بەردەوام لە هەوڵدان زنایری لەبارەیانەوە دەستبخەن و هەوڵ و فشار بکەن بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکە، وە داواشیان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆبگرن.
لە سێی ئابی 2014، چەکدارانی داعش پەلاماری قەزای شنگال و ناوچەکانی سەربە قەزاکەیان دا و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان جینۆساید كرد و ژمارهیهكی دیكهشیان رفاند کە تا ئێستاش چارەنووسی زیاتر لە دوو ھەزار و 500 کەس نادیارە.
تائێستا، 81 گۆڕی بهكۆمهڵ دۆزراونهوه و دواتر رێكارهكانی ههڵدانهوهی بهشێك لهو گۆڕه بهكۆمهڵانه ئهنجامدراوە، كه تا ئێستا 23 گۆڕ ههڵدراونهتهوه.