رێبوار تاها پارێزگاری كەركوك
گەنجانی كەركوک سیڤیەكانتان ئامادە بكەن
“بەم زووانە زیاتر لە حەوت هەزار هەلی كار لە كەركوک رادەگەیەنین”
964+
محەمەد فاتیح
وابڕیارە بەم نزیكانە بە هەزاران هەلی كار بۆ كەركوكییەكان رابگەیەنرێت، ئەمەش پارێزگاری کەرکوک رایگەیاندووە.
رێكنەكەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركوك و ململانێی سیاسییەکان لە پارێزگاکەدا، بدەستخستنی هەلی كاری بۆ زياتر له حەوت هەزار كەس لە پارێزگاكە دواخست.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 دڵنیایی دا، بەمنزیكانە هەلی كار بە شێوەی گرێبەست، بۆ حەوت هەزار و 200 كەركوكی رادەگەیەنن.
“مافی هەموو كەركوكییەكە ئەگەر لە ناوەندی پارێزگاكە بێت یان لە دەروبەری پارێزگاكە، داواكاری پێشكەش بكەن و بەڵێنتان پێدەدەم، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت و مافی هەموو گەنجێك و دەرچوویەكە، داواكاری پێشكەش بكات”، پارێزگاری کەرکوک وای وت.