206 پرۆژە کاری وەستاوە

پارە دەدرێت و پڕۆژەکان دەست پێدەکەنەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هەواڵی خۆش هەم بۆ بەڵێندەران و هەم بۆ هاوڵاتیانیش ئەوەیە کە حکومەت بڕیاری داوە 206 پرۆژەی تەواو نەکراو کە کاریان چەندین ساڵە وەستاوە دەست پێبکاتەوە.

لوقمان جاف ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی بەڵێندەران بە ـی964 وت، لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە بە دابەشکردنی پڕۆژەکانی پترۆ دۆلار بەسەر وەزارەتەکاندا و کەوتنەوە کاریان.

باسی لەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان 206 پڕۆژە وەستابوون و بەهۆی ئەو بڕیارەوە دەکەونەوە کار و پشکی شێر بەر سلێمانی دەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد پرۆژەکان هەمو جۆرن و هەر لە رێگاوبان و دروستکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانە تا زۆر پرۆژەی دیکە دەگرێتەوە و تێچووی تەواوکردنیشیان نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پرۆژەیەکی تەواونەکراوی هەڵەبجە خەڵکەکەی هەراسان کردو...

پرۆژەیەکی تەواونەکراوی هەڵەبجە خەڵکەکەی هەراسان کردووە