وهزیرێكی پێشووشیان لهگهڵدابوو
بەهۆى تێکشکانی هێلیكۆپتهر دوو وەزیری وڵاتى غانا گیانیان لەدەستدا
964+
فهرهاد حهسهن
سەرۆکایەتیی گانا هەواڵی گیان لەدەستدانی وەزیرانی بەرگری و ژینگەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت” لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەردا گیانیان لەدەستداوە”.
جولیۆس دێبرا، بەڕێوەبەری نووسینگەی جۆن ماهاما، سەرۆک کۆماری گانا پشتڕاستی کردەوە، كه ئیدوارد ئۆمان بواما، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم مورتالا محەمەد، وەزیری ژینگە لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتهركهیان لەگەڵ شەش کەسیتر گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکى غانا پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکانیان كرد و دهڵێت “لە کاتی خزمەتکردنی نیشتماندا گیانیان بەخشی”.
لە ڕووداوەکەدا هەریەک لە حاجی مونیر محەمەد، جێگری ڕێکخەری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری پێشووتری کشتوکاڵ، لەگەڵ ساموێل سارپۆنگ، جێگری سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتی کە حزبی فەرمانڕەوایە، گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ چوارشهممه، هێزی ئاسمانیی غانا رایگەیاندبوو کە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی دوای ماوەیەکی کەم لە فڕینی لە ئەکڕای پایتەختەوە لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە ڕادار ونبووە. هێلیکۆپتەرەکە بەرەو شاری ئۆبواسی لە باکووری رۆژئاوای پایتەخت بەڕێکەوتبوو و سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی و پێنج سەرنشینی تێدابووە.