دیمهنێكى پێشووى كارهكردن له بیری عه‌لو عه‌نته‌ر كه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵى تێدا دۆزرایه‌وه... وێنه: رێكخراوى په‌تریكۆر.
12 یان خه‌ڵكى كۆجۆن
13 ى ئه‌م مانگه 22 روفاته‌كه‌ى ئێزدی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه سنورى شنگال
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له رۆژى 13.8.2025 ئه‌و 22 روفاته‌ى كوردى ئێزدى كه له به‌غدا وه پشكنینیان بۆ كرابوو بگه‌ڕێندرێنه‌وه سنوورى قه‌زاى شنگال.
داود موراد خه‌تاری، كه لێكۆله‌رێكی كوردى ئێزیدییه له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م 22 روفاته هى ئه‌و ئێزدیانه‌ن كه له مانگى ئابی 2014 شه‌هید كراون.
وتیشی “12 له‌و روفاتانه خه‌ڵكى گوندى كۆجۆن كه له رۆژى 15.8.2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش كوژراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆرى روفاتى ئێزدییه‌كان له پزیشكى دادى به‌غدان و دواى پشكنین راده‌ستى كه‌سوكاریان ده‌كرێته‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌م لێكۆڵه‌ره، دواى 11 ساڵ هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆرى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئێزدى له‌ناو شنگال ماوه كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت و هه‌زار و 616 كه‌سیش به‌بێ سه‌روشوێنى ماونه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نازاندرێت.
رۆژى سێشەممە 5.8.2025 پزیشكی دادى گشتى رایگه‌یاند، پشكنینی DNA یان بۆ 22 روفاتی ئێزدی كردووە كە لەلایەن داعشەوە لە نەینەوا كوژرابوون، سەرجەم پشكنینەكان دروست دەرچوون، پەیوەندیان بە كەسوكاری قوربانیان كردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمەكانیان رادەست بكەنەوە.
داواش لە كەسوكاری ئێزدییە ونبووەكان دەكات، نمونەی خوێنی ئاماژەپێكراو پێشكەش بكەن بۆ دۆزینەوەی روفاتی كەسوكارەكانیان.