15يان دووانەن

سلێمانی؛ مانگی حەوتی ئەمساڵ زیاتر لە 800 منداڵ لە دایکبوون

964+

محەمەد فاتیح

مانگی حەوتی رابردوو، بە سەدان منداڵ لە شاری سلێمانی لە دایك بوون و بە هەزارانیش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونیان كردووە و زیاتر لە هەزار كەسیش داخڵ كراون.

لە رۆژی 1.7.2025 بۆ 31.7.2025، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی، 3,880 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 1,171 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

كچان لە كوڕان زیاترن

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو، 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 417 منداڵيان كوڕ و 421 منداڵيان كچ بووە و لەو ژمارەیە 473 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 365 منداڵ لە رێگای نەشتەرگەری لەدایك بوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

لە ئامارەكەدا هاتووە، 200 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 792 سۆنەر گیراوە و 6,397 پشكنینی تاقیگەیی و 192 چارەسەری سروشتی و 694 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

لە سلێمانی منداڵبوون بە سروشتی زیاترە وەک لە نەشتەرگەر...

لە سلێمانی منداڵبوون بە سروشتی زیاترە وەک لە نەشتەرگەری