نزیکەی هەفتەیەکە بزرە

گەنجەکەی زاخۆ هیچ سۆراغێکی نییە و هێشتا بێسەروشوێنە

964+

شۆڕش قادری

نزیکەی هەفتەیەکە گەنجێکی زاخۆ لە ماڵ چووەتەدەر و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.

گەنجێکی زاخۆ دوو رۆژە بێسەروشوێنە

گەنجێکی زاخۆ دوو رۆژە بێسەروشوێنە

لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە گەنجێک بەناوی یوسف سەلام کە تەمەنی 18 ساڵە، ماڵی خۆیانی لە زاخۆ جێهێشتووە و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.8.2025 موقەدەم ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، هێشتا لێکۆڵینەوە و لێدانەوەی کامێرەکانی چاودێری تەواو نەبووە و گەڕانەکانیشیان بەردەوامە.

ئەگەر تا چەند رۆژێکی تر ئەو گەنجە نەدۆزرێتەوە، داوا دەکەن بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بچێتە بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانـی دەلال، ئەحمەد رەمەزان وای وت.

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ جارێکی تر لەڕێی 964ـەوە داوایکرد، هەر کەس زانیاری لەسەر ئەو گەنجە هەیە با پەیوەندی بە پۆلیسی زاخۆ (104) یان ژمارە مۆبایلی (07503688585) بکات.

لە زاخۆ گەنجێک خنکا و هاوڕێکەشی لە خنکان رزگار کرا

لە زاخۆ گەنجێک خنکا و هاوڕێکەشی لە خنکان رزگار کرا

گەنجێكی زاخۆ لە دەرەوەی وڵات بێ‌ هیوایان كردووە كەچی ل...

گەنجێكی زاخۆ لە دەرەوەی وڵات بێ‌ هیوایان كردووە كەچی لێرە چارەسەری بۆ كراوە