کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن

گەنجێکی زاخۆ دوو رۆژە بێسەروشوێنە

964+

شۆڕش قادری

لە زاخۆ گەنجێک دوو رۆژە لە ماڵ چووەتەدەر و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.

موقەدەم ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “گەنجێک بەناوی یوسف سەلام کە تەمەنی 18 ساڵە، ماوەی دوو رۆژە بێسەروشوێنە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە”.

وتیشی، ئەو گەنجە مۆبایلیشی پێبووە، بەڵام لەئێستادا مۆبایلەکەی داخراوە.

ئەحمەد رەمەزان داوایشی کرد، هەر کەس زانیاری لەسەر ئەو گەنجە هەیە با پەیوەندی بە پۆلیسی زاخۆ (104) یان ژمارە مۆبایلی (07503688585) بکات.

964 لەسەر داوای پۆلیسی زاخۆ وێنەی ئەو گەنجە بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی هاوکار بێ بۆ دۆزینەوە و زوو پەیداکردنی گەنجەکە.

وێنەی گەنجەکە لە خوارەوە؛

گەنجێکی زاخۆ دوو رۆژە بێسەروشوێنە

چوار رۆژە شوفێرێکی تاکسی لە زاخۆ بێسەروشوێنە

چوار رۆژە شوفێرێکی تاکسی لە زاخۆ بێسەروشوێنە