باخێک و چەند کابینەیەک بەرکەوتن

بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە بانی مەقان کەوتەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە بانی مەقان، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کەوتەوە و باخی هاوڵاتیەک سوتا، بەرگری شارستانیش دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئەو باخەی کە سوتاوە چەند کابینەیەکی تێدابووە و بەتەواوەتی سوتاون.

عەمید لوقمان، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان ئاگادار کرانەوە لە هەبوونی ئاگرێک لە یەکێک لە باخەکانی بانی مەقان، راستەوخۆ گەشتینە شوێنی روداوەکە، دوای کەمتر لە یەک کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و تائێستا زەرە و زیانەکان نازانرێت.

شایەد حاڵێک لە شوێنی روداوەکە بە 964ی وت، “بەشێک لەو دارانەی لەناو باخەکەدا بوون گەرمی ئاگرەکەیان پێگەشتوە و هەڵکروزاون”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئاگر لە وێستگەى کارەباى چەمچەماڵ کەوتەوە

ئاگر لە وێستگەى کارەباى چەمچەماڵ کەوتەوە