كەی؟

شاندێكی بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا سەردانی هەولێر دەكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دیداری نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و سەرۆكی نوێی یەكەی ئابووری لە كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، ئەوە راگەیاندرا كە مانگی داهاتوو شاندێكی بازرگانی و کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی هەولێر دەكەن.

كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، مانگی داهاتوو، شاندێکی بازرگانی و کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەردانی شاری هەولێر دەکەن، وەک سەنتەرێکی ئابووری و بازرگانی لە عێراق

وتیشی، دوێنێ لە ژووری بازرگانیی هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان جێگران و ئەندامانی ژوور و خاتوو بینی لی، سەرۆکی نوێی یەکەی ئابووری لە کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

كامەران محەمەد وتیشی، بینی لی تازە دەستبەكار بووە و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر پیرۆزبایی لێكرد و دووپاتی هەماهەنگی و پاڵپشتی لێكرا.

ئاماژەی بەوەش دا “داوا لە سەرۆکی نوێی یەکەی ئابووری لە کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لێكرا، هەوڵ بدات هاوکار بێت لە هێنانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەری زیاتری ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها بە هەماهەنگی هەردوولا کار بکرێت بۆ بەشداری کۆمپانیا و بازرگانان لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی یەکتر، جگە لەوە داوای هاوکاری و ئاسانکاركاری بۆ بازرگانان، خاوەنکاران و پیشەسازانی هەرێمی کوردستان كرا، كاتێك دەیانەوێت سەردانی ئەمریكا بكەن.

هەروەها باسی ئەوەی كرد، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەلی وەبەرهێنان لە گشت سێکتەرەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو بەرهەمانەی لە کوردستان بەرهەم دەهێنرێن و هەناردەی دەرەوە دەکرێن.

شاندێكی بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا سەردانی هەولێر دەكەن

هەوڵ دەدرێت ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و هەرێم پێکبه...

هەوڵ دەدرێت ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و هەرێم پێکبهێنرێت