سێ رۆژى دیکە چله‌ى زستان ته‌واو ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ رۆژى دیکە، له 24.2.2023 چله‌ى زستانى ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، كه ساردترین كاتى ساڵه و که‌شناسی هه‌رێمیش شه‌وى 16ـى ئه‌م مانگه‌ى به ساردترین شه‌وى ئه‌مساڵ راگه‌یاند.
چله‌ی زستان به‌و 40 رۆژه ده‌وترێت، كه ده‌كاته ناوه‌ڕاستی سێ مانگه‌كه‌ی زستان، واته له دوای 25 رۆژ له ده‌ستپێكردنی زستان ده‌ستپێده‌كات، تا 25 رۆژ به‌ر له كۆتایی هاتنى ئه‌و وه‌رزه.
زستان لە21ی مانگی 12ـى هه‌موو ساڵێك دەستپێدەکات، تا ده‌گاته 15ی مانگی كانوونى دووه‌م، کە دەکاتە 25 رۆژ سەرەتای زستانە. ئینجا چلە دەستپێدەکات کە 40 رۆژە، لە رۆژی 26ـی بەفرانبار به‌رامبه‌ر 16ـی کانوونی دووەم دەستپێدەکات و لە 5ـی رەشەمێ به‌رامبه‌ر 24ـی شوبات کۆتایی دێت .
به پێی سه‌رچاوه مێژوویی و كه‌شناسییه‌كان تایبه‌ت به ساڵنامه‌ى كوردی، چله‌ى زستان لە هه‌شت بەش پێکدێت و هەر بەشێكیش بۆ پێنج رۆژ دابه‌شكراوه، كه ئه‌وانیش بریتین له بێدرخه، بێڵنده، مێره‌م، ئۆغه‌ن، پیت، پاڵۆز، خدر، ئه‌لیاس.
شارەزایانی کەشناسیی کوردەواری، كه پێشتر ئه‌و ناوانه‌یان بۆ هه‌شت به‌شه‌كه‌ى چله‌ى زستان داناوه، مانا و مه‌به‌ستى خۆیان هه‌بووه، له‌وانه ناوى (بێڵندە) به‌و واتایه ناونراوه “کاتی راماڵینی بەفر لەسەربان بێلی دار بۆ راماڵینی بەفر بەکاردێت و هێندە ساردە دێتە بەستان” ناوه‌كانى دیکەش به هه‌مان شێوه ماناى تایبه‌تیى خۆیان هه‌یه.
شه‌وى 16.2.2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پله‌کانی گه‌رما بۆ ژێر سفر پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه، به جۆرێک ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌وی زستانی ئه‌مساڵ ده‌بێت تا ئێستا.
له‌لاى ئێزدییه‌كانیش، جه‌ژنى چله‌ى زستان هه‌یه، یه‌كێكه له جه‌ژنه فه‌رمییه‌كان و هه‌موو ساڵێك له رێكه‌وتى 2ـى شوبات و ناوه‌ڕاستى زستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێدا ئێزدییه‌كان جه‌ژن ده‌گێڕن.
به‌پێى ساڵنامه‌ى ئێزدییه‌كان چله‌ى زستان له رێكه‌وتى 24ى كانوونى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێك ده‌ستپێده‌كات و تا یه‌كى شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م 40 ڕۆژه‌دا ئێزدییه‌كان به ڕۆژوو ده‌بن و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به رۆژوون، به چله‌گر ناوده‌برێن، و رۆژى دووى شوباتیش ده‌كرێته جه‌ژن.