گرافیک؛ 964+
جێگری سەرۆكی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت واده‌ڵێت
“حكومەت له‌رێگه‌ى كاراكردنى سیستمێك كارەبا لە هاوڵاتیان دەكڕێتەوە”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم ئاشكراى ده‌كات، بەمزوانە له پڕۆژەی روناكی سیستەمێك كارا دەكرێت، له‌رێگه‌یه‌وه كاره‌با له هاوڵاتیان ده‌كڕێته‌وه.
ئەو كەسانەی پانێڵی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە وزەی خۆر هەیە و ئەو بڕە کارەبایەی کە لەکاتی کارکردنی سیستەمەکە زیاد دەبێت و دەچێتەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانیەوە، لە پسولەی کارەبای مانگانەی ئه‌و هاوڵاتییه‌کەم دەکرێتەوە.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆكی نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پلاتفۆڕمی “X”ـه‌وه بڵاوكراوه‌تەوە، ئاشكراشی كردووه ئه‌و سیسته‌مه‌ى كاراده‌كرێت ناوى “پێوانەیی کردن (net-metering) ـه و لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا پێشکەش به هاوڵاتیان دەکرێت.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى حكومه‌ت، ئەگەر كەسێك سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبای لە وزەی خۆر (سۆلار)، لەماڵەکه‌یدا هەبێت و خۆی تۆماربكات، ئەوا ئەو بڕە کارەبایەی کە لەکاتی کارکردنی سیستەمەکە دەچێتەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی، لە پسولەی کارەبای مانگانەی کەم دەکرێتەوە.
ده‌شڵێت، بەستنی سیستەمەکە بەپێی تاقیکردنەوەکان، رێژەی 30%ـی کارەبا لەوەرزی هاوین کەمدەکاتەوە.