هونەرمەندان بۆ مەرگی نەرمین قادر دڵ پڕن

“تا نەمرین کەس رێز و قەدرمان ناگرێت”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

مەرگی هونەرمەند نەرمین قادر، بەشێکی کەم لە هونەرمەندانی لەسەر تەرمەکەی کۆکردەوە و بڕیاریشە سبەی بە خاک بسپێردرێت.

هونەرمەند فەرەیدون حەمەساڵح بۆ مەرگی ئەو نەرمین قادر دەڵێت، دەبوو پێش مردنەکەی ماڵەکەی جمەی بهاتایە، خۆشم سەیرم لێیە، کەم تا زۆر چەند هونەرمەندێک دەبینم، تا نەمرین کەس قەدرمان نازانێت.

هاتینە میوانی بەڵام هیچ خزمەتێکی نەبوو، کچێکی تاقانە خزمەتی دەکرد لەم دەشتە کەس بە کەسایە، دوای مردنی پێویست ناکات وێنەی بڵابکەنەوە و خەمی بخۆن، ئەمە قسەی ئەکتەر شوان جەزایە بۆ 964.

ئێوارەی ئەمڕۆ نەرمین قادر بە نەخۆشی شێرپەنجە ماڵئاوایی یەکجاری لە خێزان و هاوڕێیان و هونەری کوردی کرد.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح