له‌سه‌ر ئاستی کچان
بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌یه‌كی وەرزشی رۆژهه‌ڵات سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
بۆ یه‌كه‌مجار تیپی باله‌ی کچانی بۆكان سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ تیپی باله‌ی كچانی ئه‌كاد یارییه‌كی دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا و بڕیاره چه‌ندیارییه‌كی دیكه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
سۆما گولابی، یاریزانی تیپی باله‌ی بۆكان بە 964ـی وت، هاتووین بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی یاریكردنی هه‌ردوولامان به‌رزبێته‌وه و یه‌كتر ناسینێكیشه بۆ هه‌ر دوولامان، ئێمه تۆزێك به زه‌حمه‌ت گه‌یشتووینه‌تە ئێره بۆیه ئاستمان خراپه بوو له یارییه‌کە، به‌ڵام له یارییه‌كانی تر باشتر ده‌بین.
ئۆدێد باسل، یاریزانی تیپی باله‌ی ئه‌كاد له‌باره‌ی یارییه‌كه‌وه بپ 964 وتی، یارییه‌كی زۆر باشه بوو بۆ ئێمه و ئه‌زموونێكی نوێیه، ئه‌مه وا ده‌كات زیاتر به‌ره و پێشه‌وه بچین، ده‌مانه‌وێت چه‌ند یارییه‌كی تری دۆستانه‌ش ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاماده‌بین بۆ یارییه‌كانی خولی عێراق.
تیپی باله‌ی كچانی بۆكان بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر ده‌كه‌ن و چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له شاری هه‌ولێر و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران.