بۆ چ بوارێكە؟

وەزارەتی ئەوقاف هەلی كار رادەگەیەنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستی بە چەند کارمەندێکە لە بواری ئایتی بە شێوەی گرێبەستی کرێی رۆژانە، بۆ ئەمەش فۆرمێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 5.8.2025 بڵاویكردەوە، بۆ کارکردن لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ حەج، بۆ ماوەی یەک ساڵ، پێویستیان بە چەند كارمەندێكە، كە لە بواری ئایتی شارەزابن و رۆژانەش پارەی كارەكەیان پێدەدەن.

وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزوو دەکات و شارەزایی لەو بوارەدا هەیە و ئەو مەرجانەی تێدایە، کە داواکراوە، فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری پڕبکاتەوە، کە لە پەیجی فەرمی وەزارەت و نووسینگەکانی حەج و عومرەی شارەکان بڵاوکراوەتەوە، دواکاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری رۆژی پێنجشەممەی داهاتووە 7.8.2025 کاتژمێر 10ی بەیانی دواوادەیە.

هاوكات تێبینییەكیشیان داوە، كە دەڵێن فۆڕمەکان بگەڕێندرێتەوە نووسینگەی حەج و عومرەی شار و ئیدارە سەربەخۆکان، کە لێی نیشتەجێین.

ئەمەش فۆڕمەكەیە: