كۆمپانیای سۆمۆ:

“هەرێمی كوردستان هیچ بڕەنەوتێكی رادەست نەكردووە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” رایگەیاند، هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ بڕەنەوتێكی رادەست نەكردووە، ئاشكراشی كرد، ئەوان ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕێك كە ئامادەبێت.

نزار عەلی بە كەناڵی ئەلعێراقییەی فەرمیی حكومەتی عێراقی وت، تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕەنەوتێكی لە هەرێمی كوردستان پێنەگەیشتووە و ئەوان ئامادەن هەر بڕێكی ئامادە هەبێت وەریبگرن.

وتیشی، كاروباری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا تەواوكراوە.

بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا، كە 17.7.2025 رێككەوتنی لەسەر كرا، پێویستە كوردستان رۆژانە230 هەزار بەرمیل نەوت بداتە سۆمۆ و 50 هەزار بەرمیلیش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ بەرهەم بهێنێت، بەڵام حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، هێرشە تیرۆریستییە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان، وایكردووە نەتوانرێت ئەو بڕەی دیاریكراوە، بێتە بەرهەم.

بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ئاشكرای كرد، هەناردەی ئێستای نەوتی عێراق بۆ دەرەوە، رۆژانە لە نێوان سێ ملیۆن 350 هەزار بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە، نزیكەی 80%ی بۆ بازاڕی ئاسیایە، بەشەكەی دیكەی بۆ ئەوروپا و ئەمریكایە.

ئەو بەرپرسەی سۆمۆ ئاماژەی بەوەش كردووە، عێراق بە مەرجە تایبەتەكانی فرۆشتنی نەوت پابەندە، كە كڕیارەكانی دەبێت پاڵاوگەی خۆیان هەبێت و نابێت نەوتەكە بفرۆشنەوە.

سەبارەت بە قاچاخبردنی نەوتیش، نزار عەلی دەڵێت، بەندەرەكانی عێراق بە ئامێر و راداری پێشكەوتوو لە ژێر چاودێرییدان، رەتیشیكردەوە هیچ جۆرە بەقاچاخبردن یان تێكەڵكردن بۆ نەوتی عێراق بكرێت.

“ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاوكراوەتەوە راستە، بەڵام ئەمە رێوشوێنێكی رۆتینی ئاساییە بۆ رێكخستنی خشتەی باری گواستنەوەی نەوت، ئەو چوار نەوت گوێزەرەوەی لە بەڵگەنامەكەش ئاماژەی پێكراوە، شوێنیان لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە دیاریكراوە و بەرهەمی پیشەسازییان باركردووە و پەیوەندییان بە نەوت نەبووە.

سودانی: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تیرۆرستی بوو...

سودانی: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تیرۆرستی بوون