یەكێكی دیکەش بریندارە
لە داقوق كرێكارێک سەقفی خانوو رووخا بەسەریدا و گیانی لەدەست دا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کرێکارێك لە قەزای داقوق، سەقفێک بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەست دا، كرێكارێكی تریش بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەمشەو دووشەممە 4.8.2025، لە قەزای داقوق، دوو کرێکار لەکاتی دانانی سەقفی چینکۆ بۆ ماڵێك، سەقفەکە دەڕووخێت بەسەریاندا و کرێکارێک دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و ئەوەی تريش بریندارە.
فەرمان نەشئەت، بەڕێوەبەری نەخۆشحانەی داقوق، رووداوەكەی بەم شێوەیە بۆ 964 گێڕایەوە “لە گەڕەکی خەمڕەی قەزاکە دوو کرێکار لەکاتی دانانی سەقفی چینکۆی خانوویەک، سەقفەکە دەكەوێت بەسەریاندا و دستبەجێ یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەش برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە”.
ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە، ناوی “محەمەد جەمال”ـە، تەمەنی 18 ساڵە و پیشەى کرێکارە و دانیشتووی قەزای داقوقە و ئێستا تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح