ئەو دەنگەی لە هەولێر بیسترا درۆن نەبوو و راهێنانی سەربازی بوو - وێنە؛ گرافیکی 964
"جێی مەترسی نییە"
ئەو دەنگەی لە هەولێر بیسترا درۆن نەبوو و راهێنانی سەربازی بوو
964+
شۆڕش قادری
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا، چالاکی ئەمنی و سەربازیی بوو.
“هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 18:45 لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، مەشق و راهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە و هیچ جێگەی مەترسی نییە”، کەمێک لەمەوبەر دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەمەی بڵاوکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4.8.2025 لە چەند شوێنەکەوە پەیوەندی بە 964 کرا کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و پێدەچێت درۆن کەوتبێتە خوارەوە، 964 سەرقاڵی بەدواداچوون بوو کە دژەتیرۆر ئەو راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە.