هەواڵەکان

درۆن بەرۆکی ئاسمانی کوردستان بەرنادات

+964
ژووری هەواڵ

پێدەچێت هاتنی شاندە ئەمنییەکەی بەغدا بۆ هەولێر هیچی لێ سەوز نەبووبێ و وابەئاسانی درۆن ئاسمانی کوردستان بەرنەدات.

ئاوا بڕوا دانیشتووانی گوندەکانی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر چلەی هاوین بە بێ کارەبا و ئاو بەڕێدەکەن.

حکومەتی هەرێم داوایەکی وەزارەتی تەندروستی بۆ دابینکردنی ئامێری شکاندی بەردی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە رەتکردووەتەوە و بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجەش داوا لە هاوشاریانی دەکات، ئاو زۆر بخۆنەوە، چونکە ئەگەر بەردیان بۆ دروست ببێت، ناچار دەبن بچنە سلێمانی.

هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە مەرزەکانی کوردستانەوە دەستیپێکرد و بۆ ئەمساڵێش خزمەت و میواندارییەکی باش دەکرێن.