یەک مانگ دەخایەنێت

لە هەڵەبجە هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی دەکرێتەوە؛ بەرهەمی تازە و خۆماڵی بەردەست دەبێ

964+

شۆڕش قادری

رۆژی هەینی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

“بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بەهەماهەنگی رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی – عێراق هەڵدەستێ بە کردنەوەی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی بە ئامانجی پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و جوتیاران”، ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە وای بە 964 وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەبازاڕەکە رۆژی هەینی 8.8.2025 دەکرێتەوە و دەیانەوێ هەموو هەینییەک بۆ ماوەی یەک مانگ لە کاتژمێر 4ـی ئێوارە بۆ 11ـی شەو بیکەنەوە.

“ئەم جارە با رەنجی جوتیارانمان بەهای خۆی هەبێت، با بەرهەمی بەپیتی خاکی هەڵەبجە هەم ئێوە سوودمەند بکات هەم جوتیارانمان”، ئەمە دروشمی هەفتەبازاڕەکەیە، شوێنەکەشی نزیک بازگەی زەمەقی دەبێت.

بەقسەی ستار مەحمود لەهەفتەبازاڕەکەدا هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوازەکانی هەڵەبجە بەردەست دەبن کە لە تام و کولێتی و تازەیی و پاکیدا کەم وێنەن.

بەشێک لە جوتیارانی هەڵەبجە فێری تەکنەلۆجیا دەکرێن

بەشێک لە جوتیارانی هەڵەبجە فێری تەکنەلۆجیا دەکرێن

له‌ هەڵەبجە درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا به‌كارده‌هێندر...

له‌ هەڵەبجە درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا به‌كارده‌هێندرێت