کۆبوونەوەی ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا
"چەسپاندنی هەژمونی ئێرانە"
ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێراق لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی
964+
ژووری هەواڵ
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، هۆشداریی دەدات لەدژی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی و دەڵێت، تێپەڕاندنی یاساکە بەهێزکردنی هەژمونی ئێرانە و هەڕەشەیە بۆ سەروەریی خاکی عێراق.
ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەیەکدا کردووە لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بە چەسپاندنی هەژموونی ئێران و بەهێزکردنی گروپە چەکدارەکان ناوی بردووە.
ڤاگن لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی ئەمریکای بە مەندەلاوی گەیاندووە، سەبارەت بە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی و وتویەتی، “مارکۆ رۆبیۆ، بۆچوونی وایە تێپەڕاندنی پرۆژەیاساى حەشدی شەعبی دەبێتە هۆی چەسپاندنی هەژمونی ئێران و بەهێزکردنی گروپە چەکدارە تیرۆریستەکان”.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، تێپەڕاندنی پرۆژەیاساى حەشدی شەعبی، هەڕەشەیە بۆ سەروەریی خاکی عێراق.
ئامانج لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی خانەنشینکردنی ئەندامانی ئەو هێزە و رێکخستنەوەى پەیکەربەندیى دەستەی حەشدى شەعبىە، تاوەکو ئێستا لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە.