"33 کاتژمێرە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەین"

ئاگرەکەی سۆران بەردەوامە و 80٪ـی کۆنتڕۆڵکراوە

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، 33 کاتژمێرە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری زبڵخانەکەن و تا ئێستا 80٪ـی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئاگرەکەی سۆران بە ئاو کۆنتڕۆڵ ناکرێت

ئاگرەکەی سۆران بە ئاو کۆنتڕۆڵ ناکرێت

دوو رۆژە زبڵخانەی باپشتیان لە دەڤەری سۆران ئاگری گرتووە و دووکەڵی ژەهراوی زبڵ و لایلۆن و پلاستیک ئاسمانی رواندز و سۆرانی داپۆشیوە، کەمێک لەمەوبەر بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەنراوێدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە 2.8.2025 راستەوخۆ موقەدەمی پۆلیس کــــــــاروان میراودلــی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران سەرپەرشتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دەکرد بە 12 تیم”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانیان بەهەموو توانایەکیانەوە لە هەوڵدابوون بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابڕین و ساردکردنەوەی ئاگرەکە، تا ئەم ساتە کە 33 کاتژمێرە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، توانراوە 80٪ـی ئاگرەکە بنبڕ بکرێت.

لە سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سێ کەس بەسەختی بریندار...

لە سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سێ کەس بەسەختی برینداربوون