لە چ سنوورێک؟

شارەوانیی هەولێر ریكلام و فلێكسەكان لێدەكاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، کۆمپانیا و زانکۆ و قوتابخانە ئەهلی و خاوەن کارەکان، لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتیان پێنەدراوە بەڵام خەریكی ناشیرینکردن و شێواندنی سیمای شارن، بۆیە ئەوانیش هەڵمەتی لێكردنەوە و لابردنی ریكلام و فلێكسەكانن.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی دوو، لە سنوورەکەی خۆیاندا هەڵسان بە لێکردنەوەی هەموو ئەو ریکلام و تابلۆ و فلێکسانەی لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکاندا هەڵواسراون.

“هەڵمەتەکە لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت و هەر شوێن و کۆمپانیایەک پابەند نەبێت ڕووبەرڕووی لێپچینەوە دەکرێت “، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.

شارەوانیی دوو، كە ئەم هەڵمەتەكەیان كردووە، سنووری كارەكانیان گەڕەكەكانی نووسەران (حاکماوە)، وەزیران، بەختیارى، نازناز، سەڵاحەدین، كوێستان، مەلایان و شۆڕش و دەیان گەڕەكی دیكە دەگرێتەوە.

شارەوانی دیبەگە دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەک...

شارەوانی دیبەگە دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان