لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود
لە سلێمانی ئاگر لە رێستۆرانتێک کەوتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نوێکرایەوە؛ 9:47
عەمید دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کردووە و هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکەش نەزانراوە و لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر رووداوەکە.
هەوڵی سەرەتا؛
لە سلێمانی ئاگر لە رێستۆرانتێک کەوتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئاگر لە رێستۆرانتێک کەوتووەتەوە و تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن”.
وتیشی، تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و زیانەکانی نەزانراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری